کۆمیساری گشتی ئونروا لازارینی: منداڵانی غەززە بەهۆی برسێتی دەمرن

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ناسراو بە ئونروا رایگەیاند کە منداڵان لە غەززە "بە برسێتی دەمرن" کە رژێمی سەهیۆنی نزیکەی دوو مانگە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان کردووە.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە منداڵان لە غەززە دەستیان بە مردن کردووە لە برسێتی.
لازارینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وتی، "منداڵان لە غەززە لە برسێتیدان، حکومەتی ئیسرائیل لە ٢ی ئازارەوە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خۆراکی سەرەتایی و یارمەتییە مرۆییەکان دەکات بۆ ناو غەززە، ئەمەش سیاسەتێکی برسێتییە کە دەستی مرۆڤ دروستی کردووە و بۆ مەبەستی سیاسی پەیڕەو دەکرێت."
لازارینی بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی خەریکە دەچێتە ناو مانگی دووهەمی گەمارۆی خۆیەوە، رایگەیاند کە سەرەڕای هەموو بانگەوازەکان، هێشتا هاتنە ناوەوەی یارمەتییەکان ڕێگەپێدراو نییە و داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بێ وەڵام ماونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی رایگەیاند کە کۆگای خۆراک لە غەززە بە تەواوی کەم بووەتەوە و چێشتخانەکانی فریاگوزاری مەترسیی داخستنیان لەسەرە بەم زووانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خزمەتگوزاری تەندروستی بەپەلەی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباس ٥١٦ کەس بریندار بوون.
شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بۆ دانوستانی فراوان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی ئەسیر گەشتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
قەناسبەدەستانی قەسامی لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکیان لە دژی داگیرکەران ئەنجام دایەوە.
لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لانیکەم ١٩٥ کەس بریندار بوون.