ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥١ هەزار و ٤٩٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٥٢٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٥٦ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٠٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥١ هەزار و ٤٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٧ هەزار و ٥٢٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکای داگیرکەر بۆ سەر سەنعای پایتەخت ٨ کەس شەهید بوون.
بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە وڵات بۆ ماوەی ڕۆژێک ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شارەکانی خان یونس و غەززە بەردەوام لە زیادبووندایە. لە دوێنێوە تا ئێستا ٤٧ فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکان شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.