ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٩١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٨ هەزار و ٩١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شار باشووری شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێک شەهید بوون.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەشتیی هاوکاری کە بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی غەززە لە تونسەوە بەڕێوەکەوتبوو. بەهۆی هێرشەکە لە ناو کەشتییەکە ئاگر دەرکەوت.
یەمەن بۆ وڵامدانەوە بە جینۆسایدی داگیرکەران لە غەززە بنکەی ئاسمانی "رامان داوید" لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین بە مووشەکی بالیستیکی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی غەززە ٩ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.