لە میسڕ بارهەڵگرێک وەرگەڕا: ٧ کوژراو و ٩ بریندار

لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە وڵاتی میسڕ ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
پارێزگاریی مەرسا مەتروح راگەیاند، بارهەڵگرەکە بەهۆی باری زۆر و خێرایی زیاد وەرگەڕاوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩ کەسیش بریندار بوونەتە.
دەستنیشان کرا، بارهەڵگرەکە لە کاتەکانی بەیانی کرێکارانی دەگواستەوە.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شار باشووری شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێک شەهید بوون.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەشتیی هاوکاری کە بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی غەززە لە تونسەوە بەڕێوەکەوتبوو. بەهۆی هێرشەکە لە ناو کەشتییەکە ئاگر دەرکەوت.
یەمەن بۆ وڵامدانەوە بە جینۆسایدی داگیرکەران لە غەززە بنکەی ئاسمانی "رامان داوید" لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین بە مووشەکی بالیستیکی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی غەززە ٩ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.