رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دەدات: دەیان کەس شەهید بوون

فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر رێستۆرانتێک و بازاڕێک. لانیکەم ٣٢ کەس شەهید و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بە دوو مووشەک هێرشیان کردە سەر رێستۆرانتێک و شوێنێک بازار.
بەهۆی هێرشەکە ژمارەیەکی زۆر شوێن و خانوو ڕوخان و ناوچەکە بووە وەک دەریاچەی خوێن.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٢ مەدەنی شەهید بوون کە یەکێکیان ڕۆژنامەوان بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێردا ٤ کۆمەڵکوژی ئەنجام درا و لە کاتی هێرشەکاندا شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان و قوتابخانەکان و شوێنەکانی بازاڕ کرا ئامانج.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرگری شارستانی فەلەستین راگەیاند، لە سەدا ٧٥ی ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاگوزاری غەززە لە خزمەت دەرچوون.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە ئەنجامی کەوتەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ویلایەتی ئوتارکەندی وڵاتی هیندستان ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
ڕۆژنامەنووسێکی فەلەستینی بەناوی یەحیا سوبەیح چەند کاتژمێر دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر شەهید بوو.