رژێمی داگیرکەر هەوڵی سڕینەوەی جەنین لە سەر نەخشە دەدات: ٦٠٠ خانوو روخێنران و ٢٢ هەزار هەزار کەس ئاوارە بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شار و کەمپی جەنین و هەوڵی سڕاندننی ناسنامەی ناوچەحکە دەدات.
شارەوانی جەنین راگەیاند، لە ناو کەمپەکە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ خانوو ڕوخێنراون و ئەوانەی ماونیش ئیتر ناتوانرێن بەکاربهێنرێن.
وێرانکاری و ڕوخاندن تەنها لە کەمپەکە نییە هەروەها لە شاری جەنینیش زیانێکی گەورە بە ناوچەکە گەیێنراوە.
بەهۆی وێرانکارییەکانی رژێمی داگیرکەر لە ناوچەکە زیاتر لە ٢٢ هەزار فەلەستین ئاوارە بوونەتە و زیانێکی گەورە بە ئابووری شارەکە گەشتووە.
بەهۆی تێکچوونی ژێرخانی شارە ژمارەیەکی زۆر دوکاندار ناچار ماون شوێنەکانیان دابخەن و پێدەچێت زیانی ئابووری هێرشەکان ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
هەروەها هێرشەکان لە گوندەکانی جەنینیش بەردەوامە و ئەمڕۆ بەیانی لە گوندەکانی ئانزا و میسلون ٤ گەنج دەستبەسەر کراون. داگیرکەران لە دەوروبەری نەخۆشخانەی جەنین جێگر بوونەتە و لە قەزای سیلا حاریسیە تەقەیان کردە سەر هاوڵاتیان.
لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە تاوەکو ئێستا لە جەنین ٤٠ فەلەستینی شەهید بوونەتە و دەیان کەس بریندار بوونەتە و ژمارەیەکی زۆر کەسیش دەستبەسەر کراون. گەلی جەنین بەردەوامە لە خۆڕاگری لە دژی وێرانکارییەکانی سیستەماتیکی رژێمی داگیرکەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ خانووی مەدەنییەکانی کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس و ناوچەکانی دیکە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید بوون.
لە لووتکەی کە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر گەلی فەلەستین، مسوگەڕکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە دەکرێت.