انصارالله لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بۆ جاری سێیەم فڕۆکەخانەی داگیرکراوی کردە ئامانجە

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە ئەنجامی پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بۆ جاری سێیەم فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله راگەیاند، بۆ وڵامدانەوە بە ستەمی دژی گەلی فەلەستین و موجاهیدەکان و رەتکردنی تاوانی جینۆساید لە دژی برا مسوڵمانەکان لە غەززە ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام درا.
دەستنیشان کرا، بەهۆی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ملیۆنان داگیرکەر هەڵاتوون بۆ پەناگاکان و گەشتە ئاسمانییەکان نزیکەی کاتژمێرێک راگیران و ئەمە سێیەم ئۆپڕاسیۆن بوو کە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بۆ سەر فڕۆکەخانەکە ئەنجام دراوە.
سەریع باسی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەکی بالیستیکی "ذوالفقار" ئەنجام دراوە و جەختی لەوە کرد کە قەدەغەی هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی بن گرویۆن هێشتا بەردەوامە و دەبێت هەموو شەریکەکانی ئاسمانی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانی بن گرویۆن رابگرن.
سەریع جەختی لەوە کرد کە تا کاتێک هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی رژێمی داگیرکەر لە دەریای سوور و عەرەبی و خاکەکانی داگیرکراو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ خانووی مەدەنییەکانی کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس و ناوچەکانی دیکە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید بوون.
لە لووتکەی کە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر گەلی فەلەستین، مسوگەڕکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە دەکرێت.