لە نێجیریا ١٣٨ کەس بەهۆی تای لاسا مردن

لە وڵاتی نێجیریا ١٣٨ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی کۆنترۆل و پێشگری لە نەخۆشییەکان لە وڵاتی نێجیریا راگەیاند، لە وڵات بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ٤ی ئایار ٧١٧ حالەتی تووش تۆماڕ کراوە و ١٣٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ئەم هەفتەیە بە پێی هەفتەی رابردوو حالەتی تووشبوون کەم بووە.
ساڵی رابردوو لە وڵات ١٩٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدابوو.
حکومەتی نێجیریا لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بەهۆی تای لاسا باریلەناکاو لە وڵاتی راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.
هێزەکانی داگیرکەر و جووڵەکەکانی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە دووبارە هێرشیان کردە سەر مەدەنییەکان و زەوییەکانیان لە گوندەکانی شاری سەلفیتی داگیرکراو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە مسوڵمانەکان کرد کە لە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو نوێژی بەیانی ئەنجام بدەن.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ٥ سەرباز و ٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا.