رووسیا و ئۆکراینا لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەسیر رێککەوتن

دوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان تورکیا-ئەمریکا-ئۆکراینا و تورکیا-رووسیا-ئۆکراینا روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆراینا راگەیاند، "(لەگەڵ رووسیا) لەبارەی ئاڵوگۆڕی هەزار ئەسیر لە بەرامبەر هەزار ئەسیر رێککەوتین."
کۆبوونەوەی سێقۆڵی تورکیا-ئەمریکا-ئۆکراینا لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە دۆلماباغچە بەڕێوەچوو.
شاندەکانی تورکیا، ئەمریکا و ئۆکراینا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو و لە کاتی کۆبوونەوەکە ئیبراهیم کالن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ئامادە بوو.
هەروەها مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و کیت کێلۆگ نوێنەری تایبەتی دۆنالد ترامپ بۆ ئۆکراینا لە شاندی ئەمریکا ئامادەبوون.
لە شاندی ئۆکراینا ئەندری یەرماک سەرۆکی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئەندری سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا و روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکراینا ئامادە بوون.
دوای کۆبوونەوەکە عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکراینا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی، "(لەگەڵ رووسیا) لەبارەی ئاڵوگۆڕی هەزار ئەسیر لە بەرامبەر هەزار ئەسیر رێککەوتین."
دوای ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ کە شەڕی رووسیا-ئۆکراینا دەستی پێکرد رووسیا بەشێکی گەورەی ناوچەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خەرسۆن و زاپۆریژیای ئیلحاق کردووە.
هەروەها رووسیا پێشتر لە ساڵی ٢٠١٤ نیمچەدوورگەی کریمیای ئیلحاق کردبوو کە نزیکەی یەک لە پێنجی خاکەکانی ئۆکراینای پێکدەهێنا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
میچال والدیگەر بەناو پەرلەمانتارێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ڕۆژنامەی کنێست دا، بەرگری لە کوشتنی منداڵانی فەلەستینی کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٢٧٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٠ هەزار و ٦٧٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستی و سروشتی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن مەدەنیێک شەهید بوو و ١١ کەسیش بریندار بوون.
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) راگەیاند، لە دوو ڕۆژی کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ٤٥ منداڵ لە غەززە کوژران.