حەماس بانگێشتی راوەستان لە دژی هێرشەکانی جووڵەکانی دانیشتووی کەناری ڕۆژئاوا دەکات

حەماس لە بەیاننامەی باسی لەوە کرد، هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوا بەشێکن لە پلانی ئیلاحقکردن و کۆچی زۆڕەمڵێ و بانگێشتی راوەستان لە دژی تاوانی سەهیۆنییەکان کرد.
بزووتنەوەکە لە بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کرد کە چەتەکانی دانیشتووان بە پشتیوانی سوپای داگیرکەر و پشتگری حکومەتی سەهیۆنی زۆر ڕاستڕەو بەردەوامن لە هێرشەکانیان کە تاوانن. هەروەها ئاماژە بەوە کرا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ئەمڕۆ بەیانی هێرش کرایە سەر گوندەکانی سەلفیت و نابلوس و بیری مەسعوودیە و ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکان سووتێنران.
حەماس راگەیاند، "ئەم دۆخە بەشێکە لە پلانی تاڵانکردنی سەرچاوەکانمان کە بۆ ژیان زۆر گرنگن و دەستبەسەرداگرتنی خاکەکەمان و ئامادەکاری بۆ ئیلحاقکردن و کۆچی زۆرەمڵێ."
حەماس ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشانە نیشانەیەکن کە پڕۆژەکە بە شێوەیەکی خەتەر جێبەجێ دەکرێت و راگەیاند، "بانگێشتی گەلەکەمان دەکەین کە بە هەموو ئامێر و شێوەکان بەرخۆدان بەرز بکەن، لە دژی پلانەکانی دانیشتووان بۆ داگیرکردنی خاکەکەمان و دزی و چۆڵکردنی گەلەکەمان بوەستن. جەخت لەوە دەکەین کە ئەم هێرشانە بێ وڵام نامێنن و گەلەکەمان لەبارەی ماف و بنەما نیشتیمانییەکانیان لەناو یەکێتیدا دەبن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
میچال والدیگەر بەناو پەرلەمانتارێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ڕۆژنامەی کنێست دا، بەرگری لە کوشتنی منداڵانی فەلەستینی کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٢٧٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٠ هەزار و ٦٧٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستی و سروشتی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن مەدەنیێک شەهید بوو و ١١ کەسیش بریندار بوون.
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) راگەیاند، لە دوو ڕۆژی کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ٤٥ منداڵ لە غەززە کوژران.