رژێمی داگیرکەری بەردەوامە لە ئەنجامدانەوەی کۆمەڵکوژی: ١٧ شەهید لە خان یونس

لە ئەنجامی هێرش ئاسمانی و زەوینی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە لانیکەم ١٧ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی خان یونس ٦ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
داگیرکەران ناوەندی وەربەرهێنانی دەرمان لە نەخۆشخانەی نەسڕیان کردە ئامانج و بە تۆپهاوێژ ڕۆژهەڵاتی شارەکەیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرش سەر دوو خانوو لە گەڕەکی عەمور لە ڕۆژهەڵاتی قەزای فەخاری فەلەستینیێک شەهید بوو.
بە پێی راگەیەندراوی ڕۆژنامەنووسان هێزەکانی داگیرکەر دزەیان کردووە ناو شاری خان یونس و گەنجێک بە ناوی ئەحمەد سەرهانیان لە سەر شەقام تیرۆر کردوون.
داگیرکەران خزمەتی پەیوەندی و ئینتەرنێتیان پچڕاندووە و هێرشی ئاسمانی چڕ بۆ سەر نەخۆشخانەی نەسڕ ئەنجام دەدەن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرشی توند سەر غەززە و لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکەدا زیاتر لە ١٧٤ هەزار فەلەستینی شەهید و بریندار بوونەتە و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە نزیکەی بازاڕێک لە شاری قەلعە عەبدولڵای وڵاتی پاکستان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ بەیانی دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کردنە ئامانجی کەسایەتییەکانی ئەکادەمی و زاناکانی فەلەستینی بە شێوەی سیستەماتیک. ئەم جار رژێمی داگیرکەر کەسایەتیی ناوداری ئەکادەمیی فەلەستینی مێژووناس پرۆفسیۆر زەکەریا سینواری کردە ئامانج.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە قەزای بروکین لە ڕۆژئاوای کەناری ڕۆژئاوا خانوویێکی ٣ نهۆمیان ڕوخاند. هێزەکانی داگیرکەر ٥ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرش سەر بروکین و کەفر دیک.