کۆمەڵکوژی لە جیبالیا و دەیر بەلاح: ٩٨ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باکووری غەززە ٩٨ فەلەستینی شەهید بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، ڕۆژی سێشەممە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لانیکەم ٩٨ فەلەستینی شەهید بوون. لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت منداڵ و ئافرەتەکان کرانە ئامانج.
لە بۆردومانەکانی کە نیوەشەو دەستیان پێکرد لانیکەم ١٧ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر دوو باڵەخانە لە شاری جیبالیا ١٢ کەس کوژران.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک لە دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە ٦ فەلەستینی شەهید بوون کە ٣یان منداڵ بوون. تیمەکانی بەرگری مەدەنی بەردەوامن لە چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنەکان.
لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس ٤ کەس، لە ئەنجامی هێرش سەر قەزای بەنی سوهەیلا کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. سوپای داگیرکەر بۆردومانێکی چڕ بە تۆپهاوێژ بۆ سەر رەفەح و خان یونس ئەنجام دایەوە.
هەروەها فڕۆکەکانی جەنگ ئەمڕۆ بەیانی زیاتر لە ٢٠ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر ڕۆژهەڵات و باشووری خان یونس ئەنجام دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دەرەوەی یاریگای کریکێت لە شاری بەنگالورو لە هیندستان، لە ئەنجامی پەلاماردان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٠٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٣٤١ کەس.
هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە ڕێبەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، لە پەیامی جەژنی قورباندا، هۆشداری و ڕاسپاردەی گرنگی بە گەل و بەڕێوەبەرانی ئەفغانستان دا.
نوعمان کورتولموش پەرلەمانتاری ئیستانبوول بۆ قۆناغی دووەمی ٢٨مین قۆناغی یاسادانەوە وەک سەرۆک پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.