داگیرکەران لە نابلوس منداڵێک بریندار دەکەن و گەنجێکی بریندار دەستبەسەر دەکەن

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچەی شاری قەدیمی نابلوس منداڵێکی ١٦ ساڵەیان بریندار کرد و هەروەها گەنجێکی برینداریان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر ناوچەی شاری قەدیمی شاری نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵیکی ١٦ ساڵە لە قاچیوە بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، هێزەکانی داگیرکەر گەنجێکی بریندار بە ناوی مەجەد عەقوبیان دەستبەسەر کرد. لە کاتی هێرشەکەدا بەهۆی بەکارهێنانی بۆمبی گازی ١٠ کەس تووشی خەتەری خێنکان بوون.
یەکە تایبەتەکانی داگیرکەر لە بەربەیانی هێرشیان کردە سەر گەڕەکی یاسمین.
هێزەکانی داگیرکەر چوونەوە بۆ ناو ناوچەکانی حوارە، دەیر شەڕەف و چەند ناوچەیەکی دیکەی شاری قەدیمیان داخست.
لە کاتی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر بۆمبی گاز و دەنگ بەکارهێنرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کردنە ئامانجی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە. لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر جیبالیا ڕۆژنامەنووس حەسەن ئەبو وەردە و ژمارەیەکی زۆر ئەندامی خانەوادەکەی شەهید بوون. ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٢١ کەس.
لە مانگی ئایاردا لە خەرتومی پایتەختی سوودان تووشبوون بە کۆلێرا لە زیادبووندایە و لانیکەم ٢ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی تووشبوونی کۆلێرا تۆماڕ کرا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ناو حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئیستیفزازیان ئەنجام دایەوە.
کەتائیبی قەسام لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس گروپێک سەربازی داگیرکەری کردە ئامانج کە دزەیان کردبوو ناو شاری خان یونس. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا سەربازە داگیرکەرەکان کوژران و بریندار بوون.