تووشبووانی کۆلێرا لە خەرتومی پایتەختی سوودان لە هەڵکشاندایە

لە مانگی ئایاردا لە خەرتومی پایتەختی سوودان تووشبوون بە کۆلێرا لە زیادبووندایە و لانیکەم ٢ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی تووشبوونی کۆلێرا تۆماڕ کرا.
هەیسەم محەمەد ئیبراهیم وەزیری تەندروستی سوودان "زیادبوونی" توشبووانی کۆلێرای لە خەرتومی پایتەخت راگەیاند.
ئیبراهیم بە ئاماژەدان بەوەی تا ئێستا لانیکەم ٢ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ حاڵەتی کۆلێرا لە هەفتەیەکدا زیادیکردووە.
ئیبراهیم وتی، "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ تێکچوونی بارودۆخی ژینگەیی و سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاکی خواردنەوە دەگەڕێتەوە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو دانیشتووانەی کە دەگەڕێنەوە دوای ئازادکردنی ویلایەتی خەرتوم."
وەزیرەکەی سوودان پێشبینی کرد کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕێژەی تووشبوون بە کۆلێرا کەم ببێتەوە، بەهۆی دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی کوتان لە ناوچە جیاجیاکان.
ئیبراهیم ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی ویلایەتی خەرتوم، دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ٨ سەنتەری چارەسەری کۆلێرایان لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا دامەزراندووە.
سوپای سوودان لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاند کە خەرتومی لە دەستی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازیی کۆنترۆڵ کردووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە بە مووشەک بە شێوەی سەرکەوتوو فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو کراوە ئامانج.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی رێکخراوی فریاگوزاری و کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە پلانی یارمەتییە مرۆییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ غەززە پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی یارمەتییە مرۆییەکانە و شکست دەهێنێت.
ئەنجومەنی تێکۆشان لە دژی دیواری دابەشکەر و نیشتەجێگاکان لە خاکەکانی فەلەستین راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هەوڵی دروستکردنی ٤ نیشتەجێگای نوێ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو دراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٩٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ٧٩٧ کەس.