سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین

ئەنجومەنی تێکۆشان لە دژی دیواری دابەشکەر و نیشتەجێگاکان لە خاکەکانی فەلەستین راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هەوڵی دروستکردنی ٤ نیشتەجێگای نوێ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو دراوە.
ئەمیر ئەبو داوود بەڕیوبەری گشتی بەڵگەدارکردن و بڵاوکردنەوەی ئەنجومەنەکە راگەیاند، لە ناوچەکانی دەیر جەریر، ئەلموغەیەر و عەین عەریق لە پارێزگای ئەلبیرە و رامەلڵا و لە ناوچەی شەلال عەوجە لە ئەریحا هەوڵی دروستکردنی نیشتەجێگای نوێی نایاسایی دراوە.
بە پێی راپۆرتەکانی ئەنجومەنەکە لە مانگی نیساندا داگیرکەران هەوڵی دروستکردنی ٩ شوێنی نێشتەجێبوونیان لە زەوییەکانی کشتوکاڵی و شوێنەکانی ئاژەڵداری داوە.
بە پێی راپۆرتەکە هەوڵی دروستکردنی ئەم شوێنانە لە رامەلڵا و ئەلبیرە، سەلفیت، ئەریحا، ئەلخەلیل، توباس و نابلوس دراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرییەکانی قودس ئۆپڕاسیۆنێکی تۆکمەی کەمینیان دژی سوپای داگیرکەر ئەنجام دا بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە تەقەمەنی دروستکرابوو کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بەجێماوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە بە مووشەک بە شێوەی سەرکەوتوو فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو کراوە ئامانج.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی رێکخراوی فریاگوزاری و کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە پلانی یارمەتییە مرۆییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ غەززە پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی یارمەتییە مرۆییەکانە و شکست دەهێنێت.