نەتەوە یەکگرتووەکان: پلانی پێشنیارکراوی ئیسرائیل بۆ یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە 'شکست دەهێنێت'

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی رێکخراوی فریاگوزاری و کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە پلانی یارمەتییە مرۆییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ غەززە پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی یارمەتییە مرۆییەکانە و شکست دەهێنێت.
لازارینی لە بەیاننامەیەکدا کە لە پەیجی فەرمیی ئونروا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاند، "رێکخراوێکی مرۆیی کە بەڕاستی ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، ناتوانێت پشتیوانی لە پلانێکی لەو شێوەیە بکات، پێموانییە ئەم مۆدێلە سەرکەوتوو بێت، پێدەچێت ئەم پلانە بۆ ئامانجە سەربازییەکان ئامادەکرابێت نەک نیگەرانییە مرۆییەکان."
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی رایگەیاند کە نزیکەی ٢ ملیۆن فەلەستینی لە غەززە مەترسی برسێتییان لەسەرە. لە بەرنامەکەدا هۆشداری دراوە کە قەیرانی مرۆیی قووڵتر دەبێتەوە ئەگەر هاوکارییەکان بە بەردەوامی و سەلامەت نەگەیەنرێن.
سەرچاوە فەرمییەکان لە غەززە رایانگەیاندووە کە رژێمی سەهیۆنی بە داخستنی دەروازە سنوورییەکان رێگری لە چوونە ژوورەوەی یارمەتییەکان دەکات و ئەو گەمارۆ و سنووردارکردنانەش "ئەندازیارییەکی پلان بۆ داڕێژراوی لەناوبردنی بەکۆمەڵ و برسێتی" بووە.
رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان بە هۆی گەمارۆکانەوە تووشی کێشەی گەورە دەبن لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، لە کاتێکدا کەمیی خۆراک و ئاو و دەرمانی سەرەتایی لە ناوچەکەدا ڕوو لە زیادبوون دەکات. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار هۆشداری داوە کە سیستەمی تەندروستی لە لێواری داڕماندایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.