سەربازەکانی سەهیۆنی لە کاتی هەڵکوتان سەر خانووی فەلەستینییەکان پارە و زێری هاوڵاتیان دەدزن

هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر خانوویێک لە قەزای بەیت عومار لە شاری ئەلخەلیلی کەناری غەززە و پارە و زێرییان دزی.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەلەستینی، سەربازەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر خانووی فەهمی ئەحمەد عبداللطیف لە گەڕەکی ئەلزوهر لە نزیکەی نیشتەجێگای کەرمەی تسور لە باشووری قەزای بەیت عومار لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
داگیرکەران لە کاتی هەڵکوتانە ئەو کەسانەی لە خانووکەدا بوون لە ژوورێکدا بەند کرد و دەستیان بە تاڵانکردنی خانووکە کرد. بە پێی زانیارییەکانی کە چالاکڤان محەمەد عەواد بڵاوی کردووە، داگیرکەران بڕێک پارە و ٢ پارچە زێر و تۆماڕەکانی کامیرەکانی دزیووە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستەماتیک هێرش دەکەنە سەر کەناری ڕۆژئاوا و گەلی ناوچەکە بانگێشتی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی دەکەن کە لە دژی ئەم جۆرە پێشێلکاریانە دەستبەکار بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دەرەوەی یاریگای کریکێت لە شاری بەنگالورو لە هیندستان، لە ئەنجامی پەلاماردان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٠٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٣٤١ کەس.
هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە ڕێبەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، لە پەیامی جەژنی قورباندا، هۆشداری و ڕاسپاردەی گرنگی بە گەل و بەڕێوەبەرانی ئەفغانستان دا.
نوعمان کورتولموش پەرلەمانتاری ئیستانبوول بۆ قۆناغی دووەمی ٢٨مین قۆناغی یاسادانەوە وەک سەرۆک پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.