ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نەخۆشخانەکانی غەززە تەنها ١٥٠٠ قەرەوێڵەیان بۆ ٢ ملیۆن کەس ماوە

ڕیک پیپەرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین راگەیاند کە تەنیا ١٧ نەخۆشخانە لە غەززە بەشێوەیەکی بەشەکی دەتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و ئەو نەخۆشخانەیانە توانای قەرەوێڵەیان تەنیا ١٥٠٠ کەس بووە بۆ دانیشتووانی ٢ ملیۆن کەس.
پیپەرکۆرن کە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کرد، رایگەیاند کە سیستەمی تەندروستی لە غەززە لە ئاستی لە ناوچووندایە. جەختیشی لەوە کردەوە کە لە کۆی ٣٦ نەخۆشخانەی غەززە تەنیا ١٧ نەخۆشخانەیان بەشێکی کارکردنیان هەیە، هەروەها هەموو نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی باکوور لە خزمەتگوزاری دەرچوون.
پیپەرکۆرن راگەیاند کە زیاتر لەسەدا ٨٠ی خاکی غەززە لە ژێر "فەرمانی چۆڵکردن"دایە کە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە دەرچووە و زیاتر لە نیوەی پێداویستییە پزیشکییەکان کەم بووەتەوە.
پیپەرکۆرن وتی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە هیچ سووتەمەنییەک نەچووەتە ناو غەززە و هەوڵەکانی وەرگرتنی پێداویستی لە ناوچە چۆڵکراوەکانیش ڕەتکراونەتەوە.
پیپەرکۆرن ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمیی سووتەمەنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و پاکوخاوێنی وەستاندووە، ئەمەش وایکردووە کۆنتڕۆڵکردنی تووشبوون و بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان لە دامەزراوە تەندروستییەکان بە شێوەیەکی جددی قورس بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران لە پارێزگای لۆرستان ٥ کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانەوەی چالاکی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی مۆساد دەستبەسەر کرد.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران لە شاری وەرامینی پارێزگای تاران فڕۆکەیەکی ئێف-٣٥ و لە پارێزگای ئیسفەهان درۆنیکی سیخوڕی هێرمێسی خستە خوارەوە.
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، "شەڕی دژی رژیمی داگیرکەر بە ئیرادە درێژەی دەبێت و ئێمە هەرگیز دانوستان لەگەڵ سەهیۆنییەکان ناکەین."
پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا مووشەکە پێشکەوتووەکانی فەتاحی وەک دەسپێکی کۆتایی سیستەمی بەرگری ئەفسانەیی سوپای رژێمی و سەرلێشێواوی سەهیۆنییەکان وەسف کرد.