ئێران فڕۆکەیەکی ئێف-٣٥ و درۆنێکی سیخوڕی رژێمی داگیرکەری خستە خوارەوە

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران لە شاری وەرامینی پارێزگای تاران فڕۆکەیەکی ئێف-٣٥ و لە پارێزگای ئیسفەهان درۆنیکی سیخوڕی هێرمێسی خستە خوارەوە.
بەرپرسانی وەرامین رایانگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی جوادئاباد فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-٣٥ی رژێمی سەهیۆنی تێکشکێنراوە.
حوسێن عەباس یەکێک لە بەرپرسانی شاری وەرامین باسی لەوە کرد، لێکۆلینەوەی تیمەکانی سەربازی و ئاسایشی لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە و دواتر زانیارییەکانی زیاتر لەبارەی رووداوەکە بڵاو دەکرێن.
عەباسی هەروەها داوای لە هاوڵاتیان کرد کە ئەگەر شتێکی گوماناویان بینی هێزەکانی ئاسایش ئاگادار بکەن.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی تەسنیم، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە پارێزگای ئیسفەهان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی لە جۆرەی هەرمەسی خستە خوارەوە.
فڕۆکەی هەرمەس ٩٠٠ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی فرە مەبەست و بەرگەگرتنی بەرزە کە لەلایەن کۆمپانیای سەهیۆنی ئێلبیت سیستەمسەوە دیزاین و پەرەی پێدراوە بۆ ئەرکە تاکتیکییەکانی بەرزی مامناوەند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران و نەتانیاهۆی وەک "هیتلەری سەدەی ٢١ـەم" وەسف کرد.
لە ئەنجامی هێرشی رووسیا بۆ سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ٢٤ کەس کوژراون.
رژێمی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک گەماڕۆی سەر کەناری ڕۆژئاوا قوڵتر دەکات. داگیرکەران ئەمڕۆ بەیانی ٤٠ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران داوای لە هاوڵاتیان کرد کە واتسئەپەکە لاببەن و رایگەیاند کە واتسئەپ زانیاری بەکارهێنەران کۆدەکاتەوە و بۆ رژێمی سەهیۆنی دەنێرێت.