خامنەیی: هەرگیز لەگەڵ سەهیۆنییەکان دانوستان ناکەین

ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، "شەڕی دژی رژیمی داگیرکەر بە ئیرادە درێژەی دەبێت و ئێمە هەرگیز دانوستان لەگەڵ سەهیۆنییەکان ناکەین."
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی بە زمانی عەرەبی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی سەهیۆنی لێدوانێکی دا.
خامنەیی لە بەیاننامەکەیدا وتی، "دەبێت بە ئیرادە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی تیرۆریستی شەڕ بکرێت. هەرگیز لەگەڵ سەهیۆنییەکان دانوستان ناکەین."
خامنەیی پێشتریش لە چەندین بۆنەدا دانوستان لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی بە "زەلیلبوون لە بەرامبەر نادادپەروەری" وەسف کردبوو.
لە لایەکی دیکەوە سوپای ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە دژی تەلئەبیب و دەوروبەری درێژە بە ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی خۆی دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران و نەتانیاهۆی وەک "هیتلەری سەدەی ٢١ـەم" وەسف کرد.
لە ئەنجامی هێرشی رووسیا بۆ سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ٢٤ کەس کوژراون.
رژێمی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک گەماڕۆی سەر کەناری ڕۆژئاوا قوڵتر دەکات. داگیرکەران ئەمڕۆ بەیانی ٤٠ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران داوای لە هاوڵاتیان کرد کە واتسئەپەکە لاببەن و رایگەیاند کە واتسئەپ زانیاری بەکارهێنەران کۆدەکاتەوە و بۆ رژێمی سەهیۆنی دەنێرێت.