ئێران بۆ یەکەم جار مووشەکی خوڕەمشەهر لە دژی سەهیۆنییەکان بەکار دەهێنێت

ئێران بۆ یەکەم جار مووشەکە زەبەڵاحەکەی بەناوی مووشەکی خوڕەمشەهر لە دژی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەکارهێنا. مووشەکەکە گەشتە خاکەکانی داگیرکراو و لە تەلئەبیب درا.
شەڕی نێوان ئێران و رژێمی داگیرکەر لە ڕۆژی شەشەمدا بەردەوامە.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا ئێران بۆ یەکەم جار مووشەکە زەبەڵاحەکەی بەناوی مووشەکی خوڕەمشەهر لە دژی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەکارهێنا.
مووشەکی بالیستیک کە بە یەکێک لە گرنگترین چەکەکانی ئێران دادەنرێت و بە "مووشەکی ئەهریمەنیی" وەسف دەکرێت، لە تەلئەبیب کەوتە خوارەوە. لە تەلئەبیب ئاگادارکەرەوەکان دەنگی دایەوە و خەڵک بانگ دەکرا بۆ ئەوەی پەنایان ببەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی بورەیج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ١٠ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەش لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس سەربازێکی داگیرکەریان کوشت.
رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕیاکتۆری لێکۆڵینەوەی ئەراک و کۆمەڵگەی ئاوی قورسی خۆنداب ئەنجام داوە.
ئێران لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا گەورەترین ئۆپڕاسیۆنەکەی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە. لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا تەلئەبیب، رامات گان، هۆلۆن و بیرسەبعە کرانە ئامانج.