خەڵکی ئێران بۆ خۆپێشاندان لە دژی رژێمی داگیرکەر ڕژانە سەر شەقامەکان

گەلی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەخت رێپێوانی تۆڕەیی و سەرکەوتنیان رێکخست.
رێپێوانەکە دوای نوێژی هەینی لە سەرانسەری وڵات بە تایبەت لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو.
بە ملیۆنان کەس لە سەر بانگێشتی ئەنجومەنی هەماهەنگی پرۆپاگەندەی ئیسلامی کۆبوونەوە و پەیامی یەکێتییان دایەوە و هەڕەشەیان لە رژێمی داگیرکەر کرد.
لە کاتی ڕێپێوانەکە دروشمەکان دژ بە رژێمی داگیرکەر دەوترا و پشتیوانی لە هێزەکانی سوپای وڵات، هێزەکانی بەرخۆدان و پێداگری لە یەکێتی دووپات کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیال زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی رژێمی سەهیۆنی وتی، "دەبێت ئامادەبین بۆ شەڕێکی درێژخایەن دژ بە ئێران، ڕۆژانی سەخت چاوەڕێمان دەکەن."
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە قەزای بانیبانگۆ لە ڕۆژئاوای نیجەر لانیکەم ٣٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٩ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر ئێران. فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر باڵەخانەیەکی مەدەنی لە شاری قومی کردە ئامانج. لە بەرامبەردا ئێران شاری تەلئەبیبی بە مووشەکەکانی بالیستیک کردە ئامانج.
نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.