پەرلەمانتاری هودا پار: ڕێپێوانی جیهانی ویژدان لە غەززە پێویستە وەک لافاو گەشە بکات

فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و وتی، "پێویستە ڕێپێوانی ویژدانی جیهانی وەک لافاوێک گەشە بکات و هەموو کەسێک لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە بکات."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار کە بەشداری لە رێپێوانی پشتیوانی لە غەززە کردبوو لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕاسێکی میدیایی رێکخست و لەگەڵ نوێنەرانی رێپێوانە کۆبوویەوە.
"پێویستە خەڵک و پەرلەمانتاران لە هەموو جیهانەوە پاڵپشتی ئەم بزووتنەوە ویژدانانە بن"
دینچ لەگەڵ نوێنەرانی ڕێپێوانی جیهانی بۆ غەززە و دۆغان بەکین پەرلەمانتاری پارتی دووبارە رەفاه قسەی کرد و وتی، "وەک دەزانن ماوەی هەفتەیەکە 'ڕێپێوانی جیهانی بۆ غەززە' لە میسر بەڕێوەدەچێت، خەڵکی وڵاتانی جیاواز، ڕەنگی جیاواز، نەتەوەی جیاواز لەوێ کۆبوونەوە. ئامانجی هاوبەشی ئەو کەسانە ویژدان و بەزەیی و مرۆڤایەتی بوو! ئەوان ڕێپێوانیان کرد بۆ کردنەوەی سنووری رەفەح بۆ کۆتایی هێنان بە جینۆساید لە غەززە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە ستەملێکراوان. ئێمەش پاڵپشتی ئەم خوشک و برایانەمان کرد و لێرەوە بانگەوازی خۆمان دووپات دەکەینەوە: ئەم ڕێپێوانە جیهانییەی ویژدان دەبێت وەک لافاوێک گەشە بکات و پەرلەمانتاران لە هەموو جیهانەوە پشتیوانی ئەم بزووتنەوەی ویژدانە بکەین و لە تەنیشت ئەو خوشک و برایانەوە بوەستین کە ڕێپێوان دەکەن!"
قسەکانی وەزیری داگیرکەر گوایە هەڵوێستی حکومەتی میسری گۆڕی
محەممەد رەشید سانجار بە ناوی شاندی تورکیا لە ڕێپێوانی جیهانی بۆ غەززە قسەی کرد و سەرنجی بۆ کارەساتی مرۆیی لە غەززە ڕاکێشا. سانجار رایگەیاند کە ئەوان بەرخۆدانێکی ئاشتیانە و مەدەنی ئەنجام دەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژی لە غەززە.
سانجار رایگەیاند کە دەیان هەزار چالاکوان لە ٥٤ وڵاتەوە لەژێر سەرپەرشتی "رێپێوانی جیهانی بۆ غەززە" کۆبوونەوە و وتی، "ئەو چالاکوانانەی لە ١٢ی حوزەیران لە شاری ئاریشی میسر کۆبوونەتەوە ئامانجیان ئەوە بووە لە نێوان ١٣-١٧ی حوزەیران ڕێپێوان بکەن بۆ دەروازەی سنووری ڕەفەح؛ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەوێ بمێننەوە و بانگەوازێکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەن. دانوستانەکان بە تەواوی ئاشتیانە و ناتوندوتیژی و لەسەر بنەمای یاسایی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی میسر هەر لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشکەوتوون."
سانجار رایگەیاند کە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی میسر دوای لێدوانی بەناو وەزیری داگیرکەر دوو ڕۆژ پێش ڕێپێوانەکە گۆڕاوە و رایگەیاندووە کە ئەو چالاکوانانە دەستبەسەر و دیپۆرت کراون.
"سەرەڕای هەموو لێدوانەکانمان بە مەبەستی ئاشتیانە، دەستێوەردانی توندوتیژانە دژی چالاکوانان ئەنجام درا"
سانجاڕ لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "سەرەڕای هەموو لێدوانەکانی مەبەستی ئاشتیخوازانەمان، چالاکوانان تووشی دەستێوەردانی توند کران، لە پاسەکانی زینداندا بردرانە شوێنی نادیار، هەندێکیان ڕاستەوخۆ دیپۆرتکرانەوە، هەندێکیشیان پاسپۆرت و کەلوپەلەکانیان لێ زەوت کرا. ئەم ژینگە ئاژاوەگێڕە بووە هۆی ئەوەی کە تەرکیزی چالاکییەکە لە غەززە دووربخرێتەوە و ببێتە پرسێکی ناوخۆی میسر. چالاکوانان بە شێوەیەکی جددی کەوتە مەترسییەوە."
"ئێمە بە دڵ و گیانمان درێژە بە خەبات و تێکۆشانمان دەدەین"
سانجار رایگەیاند کە ئامانجیان راگرتنی جینۆسایدی ڕژێمی داگیرکەرە لە غەززە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هەڵوێستە نایاسایی و نامرۆڤانەی حکومەتی میسر دەکەین؛ بە ڕێزەوە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە بە ئیرادە درێژە بە خەباتی مەدەنی و ئاشتیانەمان دەدەین تا ئەو کاتەی قەرزی مرۆیی خۆمان بە خەڵکی غەززە جێبەجێ دەکەین."
دوابەدوای بەیاننامەکە، دینچ لە کۆتاییدا وتی، "سوپاسی هەموو پەرلەمانتاران و براکانمان دەکەم کە دڵیان لەگەڵ غەززەیە، ئێمە بە سامان و گیان و خوێنمان لە تەنیشت غەززە و قودسەوە دەوەستین، هەمیشە لە تەنیشت ستەملێکراوان دەوەستین و بەرەنگاری ستەمکاران دەبینەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکاندا کە لە ماوەی ٩ ڕۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە، بە گشتی ١٤٨ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە پەیوەندییان بە مۆسادەوە هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا ٤٣٠ مەدەنی شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە. لە کاتی هێرشەکاندا ٣ نەخۆشخانە و ٦ ئەمبۆلانس کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ١٣٨ کەس.