ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ١٣٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٢٠٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٠٣٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣١ هەزار و ١٣٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکاندا کە لە ماوەی ٩ ڕۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە، بە گشتی ١٤٨ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە پەیوەندییان بە مۆسادەوە هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا ٤٣٠ مەدەنی شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە. لە کاتی هێرشەکاندا ٣ نەخۆشخانە و ٦ ئەمبۆلانس کرانە ئامانج.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و وتی، "پێویستە ڕێپێوانی ویژدانی جیهانی وەک لافاوێک گەشە بکات و هەموو کەسێک لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە بکات."