گورزێکی قورس لە بریکارەکانی مۆساد لە ئێران: ١٤٨ کەس دەستبەسەر کران

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکاندا کە لە ماوەی ٩ ڕۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە، بە گشتی ١٤٨ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە پەیوەندییان بە مۆسادەوە هەبووە.
هەمەلایەنەترین ئۆپڕاسیۆن لە پارێزگای خوزستان ئەنجام درا. دادستانی رایگەیاند کە ٥٤ کەس بە تۆمەتی سیخوڕی و پڕوپاگەندەی دوژمن دەستبەسەر کراون. راگەیەندرا کە ئەم کەسانە ناوەڕۆکیان بەرهەمهێناوە بە ئامانجی وروژاندنی خەڵک لە سۆشیال میدیا و هەوڵی دزەپێکردنی زانیارییان داوە.
ئۆپڕاسیۆنێکی دیکە لە پارێزگای هەمەدان ئەنجام درا. پۆلیسی ئاسایشی گشتی راگەیاند کە ٣٠ کەس بەهۆی پێدانی زانیاری به مۆساد دەستگیر کراون.
لە پارێزگای خوراسانی باکوور کەسێک بە بیانووی ئەوەی وێنەی بینا گشتیەکانی گرتووە و بۆ مۆسادی گواستووەتەوە، دەستگیر کراوە. دەسەڵاتداران رایانگەیاندووە، ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت لەکاتی ئەنجامدانی سیخوڕی لە ناوچە هەستیارەکاندا بە دەستگیر کراوە.
لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک لە ڕۆژئاوای تەورێز، هێزە ئەمنییەکان کۆمەڵێکی هەشت کەسیان گرت کە خەریک بوو بە نایاسایی بچنە دەرەوەی وڵات. راگەیەندرا کە ئەو کەسانە بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە مۆسادیان پێبووە و هەوڵی گواستنەوەی زانیارییان بۆ دەرەوەی ئێران دەدا.
لە ئۆپڕاسیۆنێکی دیکەدا کە لە دەوروبەری تارانی پایتەخت ئەنجامدرا، دوو کەسی بیانی دەستبەسەر کران. دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند کە ئەو کەسانە هەوڵی گواستنەوەی زانیاری ستراتیجی سەبارەت بە سەدا (پەخش) و ژێرخانی پەیوەندییەکان دەدەن بۆ پەیوەندییەکانی مۆساد لە ئەڵمانیا.
هەروەها ٨ کەس کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوە دژە ڕژیمەکانەوە هەیە لە پارێزگای بوشەهر دەستگیر کران. راگەیەندرا کە ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون دەستیان لە چالاکییەکان هەیە کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا ٤٣٠ مەدەنی شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە. لە کاتی هێرشەکاندا ٣ نەخۆشخانە و ٦ ئەمبۆلانس کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ١٣٨ کەس.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و وتی، "پێویستە ڕێپێوانی ویژدانی جیهانی وەک لافاوێک گەشە بکات و هەموو کەسێک لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە بکات."