نوێنەری گشتی ئیخوان موسلیمین لە ئوردن دەستبەسەر کرا

دەزگای هەواڵگری گشتی ئوردن، ئەندازیار موراد عەبدولحەمید ئەلعادەیلی، نوێنەری گشتی ئیخوان موسلیمین لەو وڵاتەی دەستبەسەر کرد.
نزیکەی دوو مانگ دوای بڕیاری قەدەغەکردنی جەماعەتەکە لە ئوردن، ئەندازیار موراد عەبدولحەمید ئەلعادەیلی، نوێنەری گشتی ئیخوان موسلیمین (برایانی مسوڵمان) دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی میدیاکانی ئوردن، لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن یەکە ئەمنییە ڕێگەپێدراوەکانەوە بۆ "پێکهاتەی دارایی جەماعەت" ئەنجامدراون، گوایە بەڵگەی بەڕێوەبردنی تۆڕێکی دارایی کە بۆ دەرەوەی وڵات درێژبووەتەوە، دۆزیوەتەوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئیدیعای ئەوە کراوە کە دەسەڵاتداران لە کاتی گەڕان و پشکنینەکاندا کە لە هەندێک سەنتەردا ئەنجام دراون کە جەماعەتەکەی قەدەغەکراو تێیدا کاردەکەن، دەستیان بەسەر بەڵگەنامە و کەرەستەی جۆراوجۆردا گرتووە و ئەمانە بەڵگەیان تێدایە کە پارە کۆکراوەتەوە و بەشێوەیەکی نایاسایی بەکارهێنراوە و بۆ مەبەستی نایاسایی خەرج کراوە.
ئەلعادەیلی تەمەن ٦٠ ساڵ، باڵاترین بەرپرسی ئیخوانە کە لەدوای دەرکردنی گروپەکەوە دەستبەسەر کراوە، هەروەها یەکەم پشکنەری گشتییە کە لە ئوردن دەستبەسەر دەکرێت لە دوای دامەزراندنی جەماعەتەکە.
دوابەدوای قەدەغەکردنەکە، حکومەت بڕیاریدا دەست بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵە جوڵاو و نەجوراوەکانی جەماعەتەکەدا بگرێت و رایگەیاند، ئەوانەی لەڕێگەی میدیا یان سۆشیال میدیاوە پۆستەکانیان دەربارەی جەماعەتەکە بڵاوکردۆتەوە، لەڕووی یاساییەوە بەرپرسیار دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ٨٤٨ کەس.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دونیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو شەڕ دەچێت و هۆشداری دایەوە کە "ڕەنگە سبەی درەنگ بێت."
بەناو سوپای رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی کردە سەر فەلەستینییەکانی چاوەڕوانی یارمەتی مرۆیی لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە. لەو هێرشەدا ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە گوندی کەفر مەلیک لە باکووری ڕۆژئاوای شاری رامەلڵا منداڵێکی فەلەستینی شەهید بوو.