ئێران: لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر زیندان ٧١ کەس گیانیان لەدەستدا

ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی سەر زیندان لە ٢٣ی حوزەیران ٧١ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەسغەر جیهانگیر وتەبێژی بەرپرسی دادوەری ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٣ی حوزەیران بۆ سەر زیندانی ئەوین لە تاران لانیکەم ٧١ کەس گیانیان لەدەستدا.
جیهانگیر هێرشەکەی وەک تاوان وەسف کرد و راگەیاند کە خسارێکی گەورەی ماددی دروست بووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٣ی حوزەیران هێرشی کردبوو سەر زیندانی ئەوین لە تارانی پایتەخت و لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەشێک لە زیندانەکە ڕوخابوو.
دەستنیشان کرا، هەنێک لە قوربانییەکان زیندانییەکان و کەسوکاری زیندانییەکانن کە بۆ سەردان لە زیدان بوون و هەروەها کەسانێک کە خانوویان نزیکەی زیندان بوو گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٦٤٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی مینی دژە مرۆیی پەسەند کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان دوو پاس لە باکووری وڵاتی تانزانیا ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.