ئۆکرانیا لە ڕێککەوتننامەی ئۆتاوا دەکشێتەوە

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی مینی دژە مرۆیی پەسەند کرد.
زێلێنسکی بڕیارێکی واژۆکرد بۆ کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتننامەی ئۆتاوا، کە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە و بەکارهێنانی مینی دژە مرۆڤی قەدەغە دەکات.
لە فەرمانەکەدا بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانی بۆ کشانەوە لەو ڕێککەوتنە پەسەند کراوە "لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکرانیا."
ڕۆمان کۆستنکۆ، پەرلەمانتاری ئۆکراینی رایگەیاند کە کشانەوەکە لە کاتی پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆستێنکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، رووسیا لایەنێکی ئەم ڕێککەوتنە نییە، ئێمە ناتوانین بە پابەندبوون بمێنینەوە کاتێک دوژمن سنووری نەبێت.
ئۆکرانیا لە ساڵی ١٩٩٩ ڕێککەوتننامەی ئۆتاوای واژۆ کرد و لە ساڵی ٢٠٠٥ پەسەندی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستانەکانی پارێزگاکانی بالیکەسیر، بیلەجیک و هەتای راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٦٤٢ کەس.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان دوو پاس لە باکووری وڵاتی تانزانیا ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.