رووداوێکی هاتوچۆ لە تانزانیا: ٣٨ کوژراو و ٢٨ بریندار

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان دوو پاس لە باکووری وڵاتی تانزانیا ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شاری مۆشی لە ناوچەی کیلیمانجارۆ لە باکووری تانزانیا لە نێوان دوو پاس رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.
نوردین بابو کۆمیساری ناوچەی کیلیمانجارۆ راگەیاند کە قوربانییەکان زۆربەیان ئەندامی خانەوادەیەک بوون و لە مەراسیمێکی بووکگواستنەوە دەگەڕانەوە.
بابو باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی رووداوەکە ئاگر لە نێوان هەردوو پاس دەرکەوتووە.
٢٨ بریندار رەوانەی نەخۆشخانە کران و چارەسەرکردنی ٦ بریندار هێشتا بەردەوامە و ٢٢ برینداریش نەخۆشخانەیان بەجێ هشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستانەکانی پارێزگاکانی بالیکەسیر، بیلەجیک و هەتای راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٦٤٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی مینی دژە مرۆیی پەسەند کرد.