لە ٣ پارێزگای تورکیا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستان زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس چۆڵ کراون

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستانەکانی پارێزگاکانی بالیکەسیر، بیلەجیک و هەتای راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
یەرلیکایا لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەهۆی ئاگرەکان چۆڵیان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە چالاکییەکان بۆ دیارکردنی زیانەکان بەردەوامە و بە پێی داتا سەرەتاییەکان، لە بیلەجەیک ٦٤ خانوو، ٣ دوکان و ٢٠ شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵەکان، لە ئیزمی ١٣٢ خانوو و دوکان زیانیان پێگەشتووە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر ئاگرەکە بە کۆی گشتی ٦٠ ملیار لیرەی تورکی تەڕخان کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٦٤٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی مینی دژە مرۆیی پەسەند کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان دوو پاس لە باکووری وڵاتی تانزانیا ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.