رەفتارێکی گوستاخانە لە گۆڤاری لەمانی تورکیا! کۆڤارەکە سووکایەتی بە پێغەمبەرەکان دەکات

گۆڤاری لەمان بە کارتۆنێک کە بڵاوی کردەوە، سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کرد. رووداوەکە کاردانەوەی خەڵکی لە دوای خۆیدا هێنا و لێکۆلینەوە لەبارەی گۆڤارەکە دەستیپێکرد.
کارتۆنێک کە لە ژمارەی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی گۆڤاری بەناو نوکتەیی ەلمان بڵاوکرایەوە، کاردانەوەی زۆری لەلایەن خەڵکەوە لێکەوتەوە. لە کاتێکدا باس لەوە کرابوو کە کارتۆنەکە حەزرەتی موحەممەد و حەزرەتی مووسا وێنا کراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی بە فەرمی لە کارتۆنەکە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئاستانبوڵەوە دەستیپێکرد.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بە پاساوی ئەوەی کە کارتۆنەکە تاوانەکانی "سووکایەتیکردن بە بەها ئاینییەکان بە ئاشکرا" و "هاندانی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی" لەخۆدەگرێت، هەنگاوی ناوە. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ کۆی گشتی ٤ کەس دەرچوو، کە سەرنووسەری گۆڤاری لەمان و سەرنووسەری بەڕێوەبردن و خاوەنی بەرهەمەکە بوون.
وەزیری داد: "هەنگاوی پێویست دەگیرێتەبەر"
وەزیری داد یڵماز تونچ، لە بەیاننامەیەکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوی کردووە رایگەیاندووە کە پرۆسەی دادوەری پێویست لە دژی ئەو کارتۆنانەی کە سووکایەتی بە بەها ئاینییەکانیان تێدایە دەستیپێکردووە و وتی، "کاریکاتۆرکردنی پێغەمبەرەکەمان لەلایەن گۆڤارێکی نوکتەییەوە نەک تەنها زیان بە بەها ئاینییەکانمان دەگەیەنێت بەڵکو زیان بە ئاشتی کۆمەڵایەتیش دەگەیەنێت. بەبێ دواکەوتن هەنگاوی یاسایی لە دژی ئەم هەوڵە ئیستفزازییە دەگیرێتەبەر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ گەنج شەهید بوون، کەسێک بریندار بووە، خەڵکێکی زۆریش بە بارمتە گیراون.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆڤاری لەمان کە سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کردبوو.
رژێمی سەهیۆنی کە درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەدات، لە بۆردومانەکانی سەرلەبەیانی دوێنێوە ئەنجامی داوە، لانیکەم ٩٧ فەلەستینی شەهید کردووە. هەروەها سەدان کەسیش لەو هێرشانەدا بریندار بوون.