رژێمی داگیرکەر ١٥ ئەسیری غەززەیی ئازاد دەکات

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ١٥ ئەسیری فەلەستینییان ئازاد کرد کە لە کاتی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە بەدیلیان گرتبوو.
ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین راگەیاند، ئەسیرە ئازادکراوەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی کەناری غەززە.
دەستنیشان کرا، ئەسیرەکان لە سەیتەرەکانی سەربازی ئازاد کراون و رادەستی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی خاچی سوور کراون.
هێشتا ژمارەیەکی زۆر غەززەیی لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستبەسەر کراون. سوپای داگیرکەر ئەوان وەک "چەڕڤانەکانی نایاسایی" ناو دەبات و دەتورێت کە ژمارەیان ١٨٤٦ کەسن.
دوای دەستپێکردنی کۆمەڵکوژ تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٤ ئەسیری غەززەی شەهید کراون. بە کۆی گشتی تاوەکو ئێستا ٦٩ ئەسیر شەهید بوونەتە و ئەم ٤٤ کەسە ئەو کەسانەن کە ناسنامەیان دەزانرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.