لە یەمەن و غەززەوە مووشەک ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کرا

لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەک لە یەمەنەوە لە تەواوی ناوچەکانی داگیرکراو زەنگی هۆشداری لێدرا. هەروەها کەتائیبی قەسام هەنێک نیشتەجێگای بە سارۆخ کردە ئامانج.
سوپای داگیرکەر لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، مووشەکێک کە لە یەمەنەوە ئاراستە کراوە بینراوە و سیستەمی ئاڕۆو هەوڵی داوە رێگری لێبکات.
رادیۆی سوپای داگیرکەر دوای ئاراستەکردنی مووشەک راگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بۆ ماوەی کاتی داخراوە.
دوای دووبارە دەستپێکردنی شەڕی غەززە یەمەن زیاتر لە ٥٣ مووشەکی بالیستیک ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کردووە.
سوپای داگیرکەر هەروەها راگەیاند کە دوو مووشەک کە لە باشوور ئاراستە کرابوو دۆزراوە.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، نیشتەجێگاکانی نیر یتزاک و مەفتاخیم لە خان یونسەوە بۆردومان کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.