رژێمی داگیرکەر و ئەمریکا هەڕەشە لە یەمەن دەکەن: وەک ئێران لێی دەدرێت

ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی دوای ئەوەی دوێنێ مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کرا هەڕەشەیەکی ئاشکرای لە انصارالله کرد. باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەبیبیش بە ئاماژەدان بە هێرشی ئاسمانی یەمەنی کردە ئامانج.
دوای ئەوەی بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن ئێوارەی دوێنێ مووشەکێکی بەرەو رژێمی سەهیۆنی هەڵدا، داگیرکەران هەڕەشەیان کرد.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا لێدوانێکی دا و بە هاوتاکردنی یەمەن لەگەڵ ئێران ئاماژەی بۆ هێرشکردن کرد.
کاتز بە کەڵک وەرگرتن لە دەربڕینی "پرۆتۆکۆڵی یەمەن هەمان پرۆتۆکۆڵی تارانە"، هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ئێرانی بیر انصارالله هێنایەوە و رایگەیاند کە "بە شێوەی فیعلی وەڵام دەدەنەوە".
هەڕەشەی بۆمب لە ئەمریکاوە
هەڕەشەی هێرش تەنیا لە رژێمی سەهیۆنییەوە نەبوو. هەروەها مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەبیب ئاماژەی بە هێرشەکەی انصارالله کرد و وتی، "ڕەنگە ئەو فڕۆکە بۆمبڕێژکراوانەی بی-٢ پێویستیان بە سەردانی یەمەن هەبێت".
بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا مووشەکێکی بالیستیکی بەرەو ڕژێمی سەهیۆنی هەڵدا. سوپای سەهیۆنی ئیدیعای کرد کە ئەو مووشەکە بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بێلایەن کراوە. بەڵام مووشەکەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی گەورەی لە ڕژێمی داگیرکەردا دروست کرد.
لە کاردانەوە بە هێرشەکانی سەر غەززە، انصارالله ماوەی چەند مانگێکە کەشتییە سەر بە سەهیۆنییەکان لە دەریای سوور دەکاتە ئامانج و جارجارە ڕاستەوخۆ بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خاکەکانی داگیرکراو دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.