کۆمەڵکوژی لە غەززە: داگیرکەران خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خەلکی مەدەنی لە غەززە دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.
هێرشەکان کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە دەستیان پێکرد، دیسانەوە خەڵکی سڤیلیان کردە ئامانج.
ئەو چادرانەی کە خێزانە ئاوارەکان تێیدا دەمێننەوە لە ناوچەی مەواسی لە خان یونس لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سەهیۆنییەکانەوە کرانە ئامانج.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٦ کەس شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون. ئەم ناوچەیە پێشتر لەلایەن داگیرکەرانەوە وەک "ناوچەی سەلامەت" ناسێندرابوو.
سەرچاوە تەندروستییەکان باس لەوە دەکەن، لە بەیانیەوە لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکمە ٣٢ کەس لە غەززە و ٢٤ کەسیش لە خان یونس شەهید بوونەتە.
دوێنێ کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەران لە غەززە بێ وەستان بەردەوام بوون و نزیکەی ١٠٠ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.