حەماس بانگێشتی بەرخۆدان لە دژی چەتەکانی جووڵەکە دەکات

عبدالرحمان شەدید یەکێک لە بەرپرسانی حەماس لەبارەی هێرشەکانی چەتەکانی جووڵەکە لە کەناری ڕۆژئاوا هۆشداری دایەوە و جەختی لەوە کرد کە ئەم جۆرە هێرشانەی خەڵک و بەرخۆدان دەکەن ئامانج بێ وەڵام نامێننەوە.
شەدید ئاماژەی بەوە کرد کە "گەڵەکەمان و بەرخۆدانەکەمان لە بەرامبەر ئەم ستەم و هێرشانە بێ دەنگن نابن" و جەختی لەوە کرد کە ئەو ئازادییەی رژێمی سەهیۆنی بە داگیرکەران لە کەناری ڕۆژئاوا داوە دەبێتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەکە.
هەروەها وتی، "رژێمی داگیرکەر تەنها خوسران و تێکچوون لە وەحشیەتەکەی بەدەستدەهێنێت. بە سیاسەتی ستەم هیچ شتێک بەدەستناهێنێت."
بەرپرسەکەی حەماس بانگێشتی فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا کرد و وتی، "بەرەنگاربوونەوە و تێکۆشان لە بەرامبەر داگیرکەران و نیشتەجێبووەکان زیاد بکەن."
چەتەکانی داگیرکەری جووڵەکە لە ژێر پاراستنی سوپای داگیرکەر هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا و ماڵەکان تاڵان دەکەن و مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.