بوومەلەرزەیەک ناوچەی مەڕمەڕەی تورکیا دەهەژێنێت

لە شارۆچکەی گەملیکی پارێزگای بورسای وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا. بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوول هەست کرا.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، کاتژمێر ١٣:٥٧ لە شارۆچکەی گەملیکی پارێزگای بورسا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.
بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٢.٩١ کیلۆمەتر رووی دا و لە پارێزگای دەوروبەر وەک ئیستانبوول هەست کرا.
بوومەلەرزەکە بووە هۆی ترسی هاوڵاتیان و تاوەکو ئێستا رووداوێکی نەرێنی تۆماڕ نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئۆگاندا لە سۆماڵ، پێدەچێت ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ٥٩٢ کەس.
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.