حەماس: خوێنی شەهیدان لەسەر زەوی نامێنێتەوە

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لەبارەی شەهید بوونی ٣ خۆڕاگر کە لە ئەنجامیت ئاڵوگۆڕی دیلەکانی "دڵسۆزی بۆ ئازادی" ئازاد کرابوون، جەختی لەوە کرد کە داگیرکەران ناتوانن دەنگی خۆڕاگری بێدەنگ بکەن.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە مەهدی شاوەر، ئەیمەن ئەبو داود و بەسام ئەبو سەنینا کە لە ساڵی ٢٠١١ لە چوارچێوەی "دڵسۆزی بۆ ئازادی" ئازادکرابوون و دوورخرانەوە بۆ غەززە، لە هەوڵێکی تیرۆرکردنی ڕاستەوخۆی داگیرکەران لە غەززە شەهید بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "شەهیدانمان شەرەفی گەلەکەمانە، ئەم هێرشە بێبەزەییانە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەر ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت، دوژمن کە بە هەوڵی لەناوبردنی سەرکردەکانی بەرخۆدان لە ڕێگەی ئەو جۆرە تیرۆرانە، تەنها شکستی خۆی زیاتر ئاشکرا دەکات."
حەماس ڕایگەیاند کە ئەم تیرۆرانە لەلایەن رژێمی داگیرکەر بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ "نەهێشتنی نیشانەکانی خۆڕاگری و چەقاندنی هیوای گەلی فەلەستین بۆ ئازادی. خوێنی شەهیدانمان بە بەتاڵی ناڕژێتە سەر زەوی. بەرخۆدان بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێبازەکەیان، و بەردەوام دەبێت لە خەباتی خۆی بۆ نەهێشتنی تەواوەتی داگیرکاری. گرنگ نییە تێچووی چی بێت."
هەروەها حەماس داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش کرد، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جیهانی ئازاد دەبێت ئێستا ئەم بێدەنگییە بشکێنن، دەبێت هەنگاوی ڕاستەقینە لە دژی تاوانەکانی داگیرکاری کە ڕۆژانە ئەنجامی دەدات، بنرێت و هێرشەکانی ڕابگیرێت و ئەم دەسەڵاتە بخرێتە بەردەم دادگا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستاندا نا. بەم هەنگاوە رووسیا بووە یەکەم وڵات کە بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامیدا نا.
ئێران جارێکی دیکە ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان داخست و گەشتە ناوخۆییەکانیش ڕاگیراون.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی چەک لە وڵاتی بولگاریا کەسێک گیانی لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ١٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ١٧٣ کەس.