رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی: ٣٧ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشەکانی بۆ سەر کەناری غەززە چڕ کردەوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٣٧ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بون.
بە پێی راگەیەندراوی شاهێدحالەکان، ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەر دووبارە هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی هاوکاری کۆبوبوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٥ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٩٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر خانووی خانەوادەی دەیری لە گەڕەکی سەبرا لە باشووری شاری غەززە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و لە ئەنجامی هێرشی سەر خانووی خانەوادەی چەلەبی لە کەمپی پەنابەرانی بورەیج ٤ فەلەستینی شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٨ کەس شەهید بوون کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر دوو خێمە لە کەنارئاوەکانی خان یونس ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر ئافرەت و منداڵ بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە نزیکەی نەخۆشخانەی بیابانی ئینگلیز ٣ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە پێشاندایەوە مەدەنییەکان بە ئەقەسد دەکات ئامانج بە تایبەت ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی کۆبوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر گروپێک سەربازی داگیرکەر ئەنجام دایەوە کە لە نزیکەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەیی لە ناوەڕاستی شاری خان یونس جێگر بوبوون.
ئەمڕۆ بەیانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٩ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
٣ فەلەستینی لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی جولەکە کە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی سینجیل لە باکووری ڕامەڵڵا بریندار بوون. چەتەکان ئۆتۆمبێلەکانیان تێکدا و هەوڵی ڕفاندنی گەنجێکیان داوە. خاڵێکی نیشتەجێبوونی نایاسایی کە لەو ناوچەیەدا دامەزرابوو، لەلایەن فەلەستینییەکانەوە ئاگری تێبەردرا و ڕووخێنرا.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، دەکرێت لەم هەفتەیەدا ڕێککەوتنی ئاگربەست بکرێت لە دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.