حەماس سەبارەت بە پێشنیاری ئاگربەستی غەززە ڕاوێژکاری لەگەڵ گروپە فەلەستینییەکان دەکات

بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند کە پێشنیاری ئاگربەست لە کەرتی غەززە کە لە لایەن نێوەندگرانەوە لەگەڵ گرووپە فەلەستینییەکان خراوەتەڕوو، تاوتوێی کردووە و دوای تەواوبوونی ڕاوێژکارییەکان بڕیاری کۆتایی رادەگەیەنرێت.
حەماس لە بەیاننامەیەکی نووسراودا رایگەیاندووە کە ئەوان بڕیاریان داوە کۆتایی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین بهێنن و دڵنیابن لە تێپەڕاندنی ئازادانەی یارمەتییە مرۆییەکان، هەروەها ڕاوێژیان لەگەڵ سەرکردەی گرووپە فەلەستینییەکان کردووە سەبارەت بەو پێشنیازە کە لەلایەن ناوبژیوانانەوە بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە پێشکەش کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "حەماس دوای تەواوبوونی ئەو گفتوگۆیانە بڕیاری کۆتایی خۆی بۆ ناوبژیوانان ڕوون دەکاتەوە و راگەیەندراوێکی فەرمی دەدات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.