رژێمی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە: ١٩ شەهید

ئەمڕۆ بەیانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٩ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ بەیانی رژێمی داگیرکەری دووبارە هێرشی کردە سەر فەلەستینییەکان لە غەززە. بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ١٩ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکان بە تایبەت بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان و نیشتەجێگاکانی مەدەنی و قوتابخانەکان ئەنجام درا. هێرشەکان بە فڕۆکەکانی جەنگی و تۆپهاوێژ ئەنجام درا و خێمە و باڵەخانەکان کرا ئامانج.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.
هەروەها گەماڕۆیێکی توند بە سەر غەززە سەپێندراوە و گەلی غەززە لە دەست برسێتی دەناڵن و منداڵەکان گیانیان لەدەست دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.