رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر لوبنان: شەهیدێک و ٥ بریندار

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو و ٥ کەسیش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵەکانی فەرمی لوبنان، یەکێک لە هێرشەکان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوەڕاستی شاری بینت جەبیل ئەنجام درا. وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٢ کەسیش بریندار بوون.
هێرشی دووەم بۆ سەر قەزای شەقرە لە ناوچەی بینت جەبیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس بە سەختی بریندار بوون.
هێرشی سێیەم بۆ سەر خانوویێک لە قەزای شەبعە لە ناوچەی حەسبیە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک بریندار بوو.
٤ هەزار شەهید و ١٧ هەزار بریندار
رژێمی داگیرکری سەهیۆنی لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش لوبنان کرد و لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ هێرشەکە گۆڕا بە شەڕێکی گەورە. لەم قۆناغەدا زیاتر لە ٤ هەزار لوبنانی شەهید بوون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون.
لەگەڵ ئەوەی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئاگربەست راگەیەندرا بەڵام رژێمی داگیرکەر نزیکەی ٣ هەزار جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و لەم هێرشانەدا لانیکەم ٢٣١ کەس شەهید و ٥٢٨ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەر هێشتا ٥ ناوچەی لوبنانی داگیر کردووە و لە ناوچەکە ناکشێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.