لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢٤ کەس مردن و ٢٠ کەس بێ سەروشوێنن

لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
فەرماندەی پۆلیسی شاری کەر کانتی لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە هێشتا چەند کەسێک بێ سەروشوێنن و چالاکییەکان گەڕان و رزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا ٢٣٧ کەس رزگار کراون و مەترسی بەردەوامبوونی لافاو لە ناوچەکە هەیە.
لە هاوستۆن ٢٠ منداڵ لە ناو ئاودا بێ سەروشوێن بوون و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی منداڵەکان بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.