رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا: ٢ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی سەر شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکیش بریندار بوو.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر قەزای سەلام لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوس و دوو خانوویان گەماڕۆ دایەوە.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، دوای گەماڕۆکە تەرمی شەهیدێک لە ناو خانووکە دەرێنراوە.
میدیا خۆجییەکان باسیان لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا قوسەی نەسار تەمەن ٢٣ ساڵە و ویسام عیشتیە تەمەن ٣٧ ساڵە لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید بوون.
هەروەها لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران کەسێکی تەمەن ٦٢ ساڵە بریندار بوو و لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٦١٧ کەس.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دەزەیان کردە ناو شاری قونەیترەی وڵاتی سوریا و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.