رووسیا: لە ئۆکرانیا سیستەمێکی پاتریۆت لەناوچوو

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە هێرشە بەردەوامەکانی دۆنباس تێکشکێنراوە و هەزار و ٢٦٥ کارمەندی سوپای ئۆکرانیا کوژراون و ١٣ زرێپۆشی سەربازیش تێکشکێنراون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕۆژانە زانیاری لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی ئۆکرانیا و دۆنباس بڵاودەکاتەوە.
راگەیەندراوە کە زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر ١٥٢ ئامانجی ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی سەربازی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک ئەنجام دراوە. لە ئەنجامدا دوو شوێنی هەڵدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت و دوو ڕاداری AN/MPQ-65 لەناوچوون.
جگە لەوەش ئاماژە بەوە کرا کە ژێرخانی بنکەیەکی ئاسمانی، سیستەمێکی مووشەکی هیمارس کە لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە و ئێستا سەر بە سوپای ئۆکرانیایە، وەرشەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆگاکانیان، هەروەها ئەو شوێنانەی کە سەرباز و بەکرێگیراوانی ئۆکراینی تێدا دەمێننەوە لەناوچوون.
هێزەکانی بەرگری ئاسمانی رووسیا مووشەکی هایمارس و مووشەکی دوور مەودای نەپتون و ٣٧١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەناوبرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٦١٧ کەس.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دەزەیان کردە ناو شاری قونەیترەی وڵاتی سوریا و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.