بەهۆی لافاوەکانی ئەمریکاوە ٦٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسیش بێسەروشوێن بوون

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٦٧ کەس و تا ئێستا ١١ کەس بێسەروشوێنن.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە ناوچەی کێر لە ویلایەتی تەکساس دوای بارانبارینی بەخوڕ لە ٤ی تەمموزدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٦٧ کەس.
لاری لیتا، فەرماندە پۆلیسی ناوچەی کێر رایگەیاند، یازدە کەمپەر هێشتا بێسەروشوێنن دوای ئەوەی کەوتنە ناو ئاوی ڕووباری گوادالوپ لە ناوچەی کێرە.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بەردەوامە.
بەهۆی بارانبارینی لەناکاوی بەخوڕ لە ٤ی تەمموز لە ویلایەتی تەکساس لە باشووری ئەمریکا، ڕووباری گوادالوپ کەنارەکانی لە ناوچەی کێر ڕژا و بووە هۆی دروستبوونی لافاو.
گرێگ ئابۆت، پارێزگاری ویلایەتی تەکساس رایگەیاند، نزیکەی ٥٠ هەزار کەس لە ناوچەی کارەساتەکەدان و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی لافاوەکەی ویلایەتی تەکساس و ناوچەی کێر کاونتی وەک ناوچەیەکی کارەساتبار ناساند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٦١٧ کەس.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دەزەیان کردە ناو شاری قونەیترەی وڵاتی سوریا و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.