سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەیانی دووبارە هێرشیان کردە سەر غەززە: ٧٧ شەهید

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشیان کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٧٧ مەدەنی شەهید بوون.
بە پێی زانیارییەکانی لە سەرچاوەکانی نەخۆشخانە بە دەستهاتوون، سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشیان کردە سەر چەندین قوتابخانە، خێمە و خانوو لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر قوتابخانەی ئەبو عاسی کە هەزاران ئاوارەی کەمپی پەنابەرانی شاتی تێدا دەمان ٧ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون. تەرمی شەهیدەکان و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شیفا کران.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک لە گەڕەکی توفاح لە شاری غەززە لانیکەم ٢ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر دوو خانوو لە گەڕەکەکانی شێخ رضوان و نەسر کە ئاوارەکانی فەلەستینی تێدا دەمان لانیکەم ٢٥ کەس شەهید بوون کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵ بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەی ئاوارەکان لە گەڕەکی شێخ رضوان ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر شەقامی ئەحمەد یاسین لە باکووری غەززە ٣ برا شەهید بوون. هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام درا.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی خانەوادەی سافەدی لە گەڕەکی دەراج لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٣ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە شاری غەززە لانیکەم ٦ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەناری غەززە ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٨ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی بۆردومان کردنی خانوویێک لە باشووری کەمپەکە ٣ فەلەستینی شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
لە ئەنجامی کردنە ئامانجی شوێنی دابەشکردنی خواردن لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە ٣ فەلەستینی شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر خێمەی ئاوارەکان لە ناوچەی مەواسی لە باشووری شاری خان یونسی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان ئافرەتێکی دووگیان بوو و هەنێکیان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، یاسر ئەبو شەباب کە سەرۆکی تۆڕی خیانەت لە غەززە، بە "خائینێکی بەکرێگیراو" وەسف کرد و رایگەیاند کە هەم ئەو و هەم ئەوانەی لە ڕیزەکانیدان "خوێنیان حەڵاڵە".
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٦١٧ کەس.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دەزەیان کردە ناو شاری قونەیترەی وڵاتی سوریا و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.