داگیرکەرانی سەهیۆنی هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان ئەنجام دەدەن

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکانی ئاژانسی ئێن ئێن ئەی لوبنانی، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەر بە چڕی هێرشیان کردووەتە سەر لە باشووری لوبنان.
هەروەها سوپای داگیرکەر ٣ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچکەی بەوادی لە ڕۆژئاوای شاری بەعلبەک ئەنجام دا.
لە لایەکی دیکەوە لە بەیاننامەیەکی سوپای داگیرکەردا لەسەر ئەو پرسە ئیدعای ئەوە کراوە کە خاڵە سەربازییەکانی حزب الله و شوێنی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی چەکی ستراتیژی و شوێنی هەڵدانی مووشەک لە باشووری لوبنان و ناوچەی بیقاعە کراونەتە ئامانج.
سەرەڕای ئاگربەستی نێوان رژێمی سەهیۆنی و لوبنان کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە.
لەوەتەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سوپای داگیرکەر نزیکەی ٣ هەزار پێشێلکاری ئەنجام داوە، لەو ماوەیەدا لانیکەم ٢١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠٨ کەسیش برینداربوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، یاسر ئەبو شەباب کە سەرۆکی تۆڕی خیانەت لە غەززە، بە "خائینێکی بەکرێگیراو" وەسف کرد و رایگەیاند کە هەم ئەو و هەم ئەوانەی لە ڕیزەکانیدان "خوێنیان حەڵاڵە".
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٦١٧ کەس.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دەزەیان کردە ناو شاری قونەیترەی وڵاتی سوریا و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.