ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٦١٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٠٥ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٧ هەزار و ٥٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٦ هەزار و ٦١٧ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، یاسر ئەبو شەباب کە سەرۆکی تۆڕی خیانەت لە غەززە، بە "خائینێکی بەکرێگیراو" وەسف کرد و رایگەیاند کە هەم ئەو و هەم ئەوانەی لە ڕیزەکانیدان "خوێنیان حەڵاڵە".
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دەزەیان کردە ناو شاری قونەیترەی وڵاتی سوریا و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بە مووشەکی بالیستیکی هایپرسیۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی داگیرکراو کرا ئامانج.