هێرشێکی چەکداری لە نێجیریا: ٩ کوژراو و ٤ بریندار

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی بۆرنۆی وڵاتی نێجیریا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
پارێزگاری ویلایەتی بۆرنۆ راگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر ناوچەی مالام فاتۆری لە ٢٧٢ کیلۆمەتری شاری بایدوگوری ناوەندی ویلایەتەکە ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسیش بریندار بوونەتە.
لە وڵات بەهۆی ئەمجۆرە هێرشانە سەدان هەزار کەس چۆڵیان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) بانگێشتی ئاگربەستی بەپەلە بۆ غەززە کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تووشی هێرشەکانی توندی رژێمی داگیرکەر بووە.
حەماس لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی برسێتی و تینوێتی لە غەززە وەک چەک بەکار دەهێنێت.
سوپای داگیرکەر بە فەرمی دانی بەوەدانا کە لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی لە بەیت حانون، ٥ سەربازی 'کەتیبەی نەتاح یەهودا'ی 'لیوای کفیر' کوژراون و ١٤ سەربازیش برینداربوون.
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی وتی، "ئەگەر فەلەستینییەکان بیانەوێت بمێننەوە دەتوانن بمێننەوە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت بڕۆن، دەبێت بتوانن بچنە دەرەوە. ئێمە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکا کار لەسەر ئەم پرسە دەکەین. ئێمە نزیکین لە قانع کردنی هەندێک وڵات."